سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا كۆچی دوایی كرد

KNN : Kurdish News Network
12:13 - 11/01/2022
جیهان
+
-

داڤید ساسولی، سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، لە تەمەنی (65) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

وتەبێژی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، داڤید ساسولی، سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، دواى مانەوەى مانگێک لەژێر پڕۆسەى چارەسەرى، كۆچی دوایی کرد..

چاوەڕێدەكرێت ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی شوێنگرەوەی سەرۆكە كۆچكردوەكەی.

سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، لە مانگی رابردوەوە رەوشی تەندروستی تێکچوبو و بە هۆكاری دابەزینی ئاستی بەرگری جەستەى سەرجەم چالاكییەكانی راگرتبو.


 ساسولی، بە دەست نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە دەیناڵاند و رەوانەی نەخۆشخانەكرابو، لەژێر کاریگەرى نەخۆشییەکەشى سییەكانیشی هەوى کردبوو بۆیە لەكاری پەرلەمان دوركەوتبوەوە.

 

پێشتر ساسولی پێشكە شكاری هەواڵ بوە و دواتر لە 2019 بەسەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردراوە بۆ ماوەی 5 ساڵ، بەڵام نەیتوانی ماوەكەی تەواو بكات.

314 جار خوێندراوەتەوە