بانکی نێودەوڵەتی، لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا
لە ئێران، رەزامەندیی دا بە پێدانی قەرزێک بە بڕی 90 ملیۆن دۆلار بە حکومەتی تاران.
وتەبێژی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند: ئەنجوومەنی
کارگێڕیی بانکی نێودەوڵەتی، رەزامەندیی داوە بە پێدانی قەرزێک بە ئێران لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەی
کۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەش کرد: بڕی ئەو قەرزە دەدرێتە ئێران،
90 ملیۆن دۆلارە و بڕیاری پێدانی قەرزەکەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی 21ی مانگی رابردو.
وتەبێژەکەی بانکی نێودەوڵەتی، روونیشی کردوەتەوە:
ئەو بڕە پارەیە، ناخەنە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی ئێران، بەڵکو دەدرێت بە کەلوپەل
و کەرەستەی پزیشکی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و وتیشی: پرۆسەکە بە هاوکاریی رێکخراوی
تەندروستیی جیهانی دەبێت.
بەپێی ئامارەکان، لە ئێران شەش ملیۆن و 200 هەزار
کەس، توشی کۆرۆنا بوون کە نزیکەی 132 هەزاریان بەوهۆیەوە مردون.
529 جار خوێندراوەتەوە