چاودێری
ئابووریی "ئیکۆ عێراق"، ئەمڕۆ شەممە، لە پرۆژەیاسای قەرزکردنی دەرەکی
هۆشداری دا و ڕایگەیاند؛ هەندێک لە بڕگەکانی پڕۆژەیاساکە دەرگا بەڕووی گەندەڵیدا
دەکرنەوە، زیان بە داهاتی نەوتەکی نەوت دەگەیەنن و ڕکابەرییەکی نادادپەروەر دروست
دەکەن.
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراوێکی چاودێرەکە، پڕۆژەیاسای قەرزکردنی دەرەکی کە لەلایەن لیژنەی دارایی
پەرلەمانەوە ئامادە کراوە و لە نۆ بڕگە پێکهاتووە، دەسەڵات بە ئەنجومەنی وەزیران
دەدات بۆ هەر حاڵەتێک تاوەکو پێنج ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی بکات، هاوکات دەسەڵات
بە وەزیری دارایی دەدات قەرز بە بڕی تاوەکو دوو ملیار دۆلار ئەنجام بدات، بە
مەرجێک ئەو بڕانەی لەو ڕێژەیە تێدەپەڕن، پێویستیان بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی عێراق
هەبێت.
چاودێرەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، یاساکە لێخۆشبوونی باج و ڕسوماتی گومرگی بۆ قەرزدەران
لەبارەی پرۆژەکانیانەوە لەخۆدەگرێت، ئەمەش مەترسیی ئەوە دروست دەکات کە داهاتی
گشتی لاواز ببێت و بوار بدات بە هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە دەرەوەی چوارچێوەی
پرۆژەکان بە ناوی لێخۆشبوونەوە. هۆشداریشی داوە کە ئەم ئیمتیازاتانە ڕکابەرییەکی
نادادپەروەر لەگەڵ کۆمپانیا و خۆجێییەکان دروست دەکەن کە سەرجەم باج و ڕسومەکان بە
تەواوی دەدەن.
127 جار خوێندراوەتەوە