راوێژکارێکى مستەفا
کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق زانیارى نوێ لەبارەى لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى هەڵى
تیرۆرکردنى مستەفا کازمى ئاشکرا دەکات.
موشریق عەباس، راوێژکارى سیاسى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتى، لە ئایندەیەکى
نزیکدا بەڵگەى حاشاهەڵنەگر لەبارەى وردەکارى هێرشکردنە سەر ماڵى سەرۆک وەزیرانى
عێراق ئاشکرا دەکەن.
بەپێى نوسینەکەى
ئەو راوێژکارەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ئەو بەڵگانەى کە ئاشکراى دەکەن بریتین لە وێنە و
تۆمارى ڤیدیۆیى و بەڵگەى دیکە لەبارە ئەوهێرشەى کرایە سەر ماڵى مستەفا کازمى کە ئەو بە تیرۆرستیى ناوى بردوە.
لە سەرەتاى ئەم
مانگەدا بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى
عێراق، بەڵام سەرۆک وەزیران لەو هەوڵە رزگارى بوو.
1044 جار خوێندراوەتەوە