دەستەی گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (21ی حوزەیرانی 2026)،
کەشوهەوای سەرجەم ناوچەکانی وڵات هاوینی، ساماڵ و هەتاو دەبێت، هاوکات لە کاتەکانی
ڕۆژدا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و لە بەشێک لە پارێزگاکانی
باشوور دەگەنە نێوان 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی.
بەپێی
پێشبینییەکانی دەستەکە، کەشوهەوای وڵات لە کاتەکانی نیوەڕۆدا گەرم بۆ توندەگەرم
دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا بەرەو مامناوەندی و جێگیربوون دەچێت.
ئاڕاستەی با لە باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێرایی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆدا چالاک دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە ٤٠
کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە
ناوچە دەشتاییەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات. هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10
کیلۆمەتر دەبێت و لەو ناوچانەی تۆز و خۆڵیان تێدایە بۆ 5 بۆ 7 کیلۆمەتر کەم
دەبێتەوە.
سەبارەت بە
پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، بەرزترین پلەکان بەم
شێوەیەی خوارەوە تۆمار دەکرێن:
کوردستان: کەرکوک 44 پلە، هەولێر 42 پلە،
سلێمانی و دهۆک 40 پلەی سیلیزی.
ناوچەکانی
ناوەڕاست: بەغداد
و دیالە 46 پلە، ئەنبار 45 پلە، سەڵاحەدین 44 پلە، و نەینەوا 42 پلەی سیلیزی.
ناوچەکانی
باشوور: میسان
و زیقار 49 پلە، بەسرە، نەجەف، دیوانییە و موسەنا 48 پلە، کەربەلا، واست و
بابل 47 پلەی سیلیزی.
243 جار خوێندراوەتەوە