هەرچەندە زیاتر
لە حەوت ملیۆن هاوڵاتى عێراقى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتوە بەڵام بەپیێ لێدوانى بەرپرسێکى وەزارەتى تەندروستى عێراق رێژەکە لە ئاستى پێویستدا نیە.
ریاز
عەبدولئەمیر، بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند،
رێژەى وەرگرتنى ڤاکسینى لەلایەن ئەوکەسانەى کە تەمەنیان لەسەرو(18) ساڵەوەیە گەیشتوەتە
(30%)ى، لەکاتێکدا ئەوان ئامانجیان بوو تاکۆتایى ئەمساڵ (60%)ى ئەو کەسانە ڤاکسین
وەربگرن.
ئەوە لە کاتێکدایە
تاکو رۆژى هەینى حەوت ملیۆن و ( 305) هەزار
و (901) هاوڵاتى عێراقى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتوە.
راشیگەیاند، پاش
کەمبونەوەى ژمارەى توشبوانى رۆژانەى کۆرۆنا بەدەمەوەچونى هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنى
ڤاکسین کەمبوەتەوە.
ئەوبەرپرسەى
وەزارەتى تەندروستى عێراق هۆشداریدا لەبارەى هاتنى شەپۆلێکى دیکەى کۆرۆنا و رایگەیاند، عێراق لە داهاتودا
روبەروى شەپۆلێکى توندى کۆرۆنا دەبێتەوە کە تەنها لە رێگەى وەرگرتنى ڤاکسینەوە دەتوانرێت
رێگە لە تەشەنەسەندنى بگیرێت.
217 جار خوێندراوەتەوە