چاڤی هێرناندێز گەیشتە یاریگای كامپ نو لەبەردەم نزیكەی 10 هەزار هاندەر گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئیمزاكرد.
پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی چاڤی هێرناندێز بۆ بەخشینی ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكەى، ئەو ئەستێرەیەى پێشوی یانەكە لەناو یاریگای كامپ نو بەهاندەران و دەزگاكانی راگەیاندن ناسێندرا.
چاڤی دوای ئیمزاكردنی گرێبەستەكەی رایگەیاند،ئێستا كە بۆتە راهێنەری بەرشەلۆنە خەونەكەی بۆتە راستی، چونكە ماوەیەكی زۆرە خەون بەوەوە دەبینێت.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا چاڤی وتی "بەرشەلۆنە ماڵی منە، هەوڵ دەدەم ئەو ئەزموونەی هەمە بیگەیەنم بەسەرجەم یاریزانەكان، بەڵام كۆمەڵێك شتی گەورەمان لەدەستداوە دەبێت بەدەستی بهێنینەوە، لەوێنەی لەدەستدانی كۆنترۆڵكردنی تۆپ".
چاڤی لەساڵی (2015) یانەی بەرشەلۆنەی بەجێهێشت و روویكردە یانەی سەدی قەتەری، دواتر ئەركی راهێنانی ئەو یانەیەی وەرگرت و چەند رۆژێكیش لەمەوبەر لەگەڵ بەرشەلۆنە رێككەوتنی كرد، بەئیمزاكردنی گرێبەستەكەشی، بووە یەكەم راهێنەر لە مێژوی بەرشەلۆنە لەیاریگای كامپ نو گرێبەستەكەی ئیمزابكات.
323 جار خوێندراوەتەوە