وەزارەتى تەندروستى عێراق: (14%)ى هاوڵاتیان هەردوو ژەمەکەى ڤاکسینیان وەرگرتوە

KNN : Kurdish News Network
10:09 - 27/10/2021
عێراق
+
-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رێژەى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاشکرادەکات و لەبارەى تەشەنەسەندنى بڵابونەوەى ئەوڤایرۆسەش لە وەرزى زستاندا رونکردنەوە دەدات.

 

روبا فەلاح، ئەندامى تیمى راگەیاندن لە وەزارەتى تەندروستى  عێراق رایگەیاند، (24%)ى هاوڵاتیانى عێراق ژەمى یەکەمى ڤاکسینى کۆرۆنا یان وەرگرتوە، (14%) شیان ژەمى دووەمیشیان وەرگرتوە.

 

راشیگەیاند، وەزارەتى تەندروستى خواستى ئەوەى هەیە کە رێژەى ئەو هاوڵاتیانەى کە ڤاکسین وەردەگرن بگەیەنێتە (70%) .

 

سەبارەت بە تەشەنەسەندنى کۆرۆنا لە وەرزى زستاندا، ئەو ئەندامەى تیمى راگەیاندنى وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، لە وەرزى زستاندا نەخۆشیە گوازراوەکان و نەخۆشیەکانى کۆئەندامى هەناسەدان بەشێوەیەکى بەرفراوان بڵاودەبنەوە، ئەوەش هۆکارێکە بۆ زیاتربڵاوبونەوەى کۆرۆنا لەو وەرزەدا.

253 جار خوێندراوەتەوە