وێنە؛ ژنانى ئەفغانستان دژى نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
03:13 - 26/10/2021
جیهان
+
-

لە کابولى پایتەخت ژمارەیەک ژن گردبونەوە و ئیدانەى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبارى هاوکاریکردنى ئەفغانستانیان کرد، ئەوەش بەهۆى ئەوەى نەیتوانیوە دەنگیان بگەیەنێت.

ژنەکان، بە دروشمى " سڕینەوەى ژنان سڕینەوەى کۆمەڵگایە" و " کارکردن و خوێندن مافى سەرەتایمانە"، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەدا، وێڕاى ئیدانەکردنى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبارى هاوکاریکردنى ئەفغانستان، تێیدا داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، لە بەرامبەر ئەو ستەمەدا بێدەنگ نەبێت کە لە ژنان دەکرێت.

لەدواى هاتنەوەى بزوتنەوەى تاڵیبان و گرتنەدەستى حکومەتى ئەفغانستان، دۆخى ژنان و چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لە وڵاتە پاشەکشەیەکى گەورەى بەخۆیەوە بینى و بەهۆیەوە بەشێکى زۆر لە کەسایەتییە دیارەکان ئەو وڵاتەیان جێهێشت.

291 جار خوێندراوەتەوە