پێشبینیەکانى باران بارین بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:33 - 23/10/2021
عێراق
+
-

کەشناسى عێراق ڕایگەیاند رێژەى باران بارین بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو بێت و بابەتەکە پەیوەندى هەیە بە ئەو گۆڕانکارییانەى لە کەش و هەوا روودەدەن لە ناوچەکانى عێراق.

 
عامر جابری بەرێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق  ڕایگەیاند، ڕێژەى باران بارینى ئەمساڵ پەیوەستە بە گۆڕینی کات و بەندە لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە لە عێراقدا روو دەدەن".

 

بەرێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق راشیگەیاند : تاوەکو ئێستا وێستگەکانى چاودێریکردنى کەشناسى هیچ ئاماژەیەکیان بۆ دەستپێکردنى باران بارینى ئەمساڵ بۆ رۆژانى داهاتوو ڕانەگەیاندووە.

10333 جار خوێندراوەتەوە