یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان یانەی سۆرانی سزادا

KNN : Kurdish News Network
10:43 - 19/10/2021
وەرزش
+
-

بەهۆی رووداوەكانی یاریی نێوان سۆران و سیروانی نوێ، یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سزای یانەی سۆرانی دا و سوپاسنامە ئاراستەی یانەی سیروانی نوێ كرد.

لەدوا كۆبونەوەی خۆیدا، یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد كە پەیوەست بوو بە خولەكانی كوردستان‌ و گرنگترین بڕیاریش، تایبەت بوو بە یارییەكەی سیروانی نوێ‌ و سۆران كە گرفتی گەورەی دروست كرد‌و وەك یانەی سیروانی نوێ دەڵێن یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سێ خاڵی ئەو یارییەی لێسەندون.

 

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا سزای یانەی سۆران بدات بە یەك ملیۆن دینار ئەویش بەهۆی كەمتەرخەمی لەدابینكردنی ئوتومبێلی فریاكەوتن.

 

لەهەمان كاتدا یەكێتیەكە سوپاسی ئاراستەی یانەی سیروانی نوێ كرد كە سەرەرای دروستبوونی گرژی بەڵام ئامادەبوون یارییەكە ئەنجامبدەن.

 

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بەوەشەوە نەوەستاوە لیژنەیەكی لە ناوبژیوانان‌ و سەرپەرشتیاری یارییەكە دروست كردوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی زیاتر بكەن لە رووداوەكەی یاریگای سۆران.

 

لەبەشێكی تری بڕیارەكانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان، سزای سەر یانەی رەواندز هەڵگیرا كە بۆ یەك یاریی سزا درابوو كە لەدەرەوەی یاریگای خۆی یاری بكات، هەروەها سزای هەر سێ یانەی رانیە‌ و بازیان‌ و بەردەش لە سێ یارییەوە بۆ یەك یاری كەمكرایەوە

 

239 جار خوێندراوەتەوە