ساڵانە لە (12)ـی مانگی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی
یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (دروودی خوای لێبێت)، لەسەرتاسەری جیھانی
ئیسلامیی، رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولود و رێوڕەسمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و
سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و لەلایەن زۆرینەی دەوڵەتانی موسڵمانیشەوە ئەو رۆژە
دەکرێتە پشووی فەرمیی.
لە شاری هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، بەم
بۆنەیە لە کاتەکانی بەیانییدا بەشێک لە دوکاندارەکان شیرینی و شەربەتیان بەخشییەوە
بە ھاووڵاتییان، ھاوکات لە مزگەوت و تەکییە و شوێنە جیاجیاکان رێورەسمی تایبەت بەم
یادە بەڕێوەچوو.
300 جار خوێندراوەتەوە