چیرۆکی ئەو پیاوەی دوای خواردنەوەی بوتڵێک کۆکاکۆلا گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 25/09/2021
تەندروستی

پیاوێکی چینی بەهۆی کەڵەکەبوونی بڕێکی زۆر لە غاز و دوای خواردنەوەی بوتڵێکی گەورەی کۆکاکۆلا لەماوەیەکی کەمدا  گیانی لەدەستدا.


رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویکردەوە، پیاوێکی چینی تەمەن (22) ساڵ دوای خواردنەوەی بوتڵێکی (1.5)لیتری  کۆکاکۆلا لە ماوەیەکی کەمدا گیانی لەدەستدا، بەڵام پزیشکەکانی دەڵێن پێناچێت هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکەی کۆکاکۆلا بوبێت.


چەند کاتژمێرێک دوای خواردنەوەی ئەو بڕە زۆرە گازە، ئازارێکی زۆر توشی گەدەی دەبێت و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەیەکی پەکین، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوتووە ئەو پیاوە چەند کێشەیەکی تەندروستی هەیە و لێدانەکانی دڵ و بەرزبونەتەوە و پەستانی خوێنی دابەزیوە و هەناسەدانی خێرابووە و هاوکات رێژەیەکی ئێجگار زۆر سۆدە لە دیواری ریخۆڵەیدا کۆبوەتەوە ئۆکسجینی پێویستیش نەگەیشتووەتە جگەری.

هەرچەندە پزیشکەکان هەوڵیانداوە لە رێگەی پێدانی دەرمانەوە نەخۆشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە پسپۆڕانی پزیشکی دەڵێن، خواردنەوەی ئەو بڕە زۆرەی کۆکاکۆلا پێناچێت هۆکاری سەرەکی مردنی ئەو پیاوە چینییە بێت.

لەلایەکی دیکەوە ناسان دەیڤس پرۆفیسۆری کیمیایی دەڵێت: ئەگەری ئەوەی خواردنەوەی (1.5) لیتر کۆکاکۆلا ببێتە هۆی مردنی کەسێک، ئەگەرێکی لاوازە.

1275 جار خوێندراوەتەوە