هەوڵێکى ئەنجامدانى کودەتا لەسودان شکستى هێنا

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 21/09/2021
جیهان
+
-

دواى زیاتر لە دووساڵ جارێکى تر لە سودان هەوڵى ئەنجامدانى کودەتا دەدرێت، بەڵام شکست دەهێنیت.   

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، هەوڵێکى ئەنجامدانى کودەتا لە سودان شکستى هێناوە.

 

لەوبارەیەوە محەمەد فەکى سلێمان وتەبێژى ئەنجومەنى سەرۆکایەتى سودان رایگەیاند، بارودۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

 

بەپێى هەواڵى چەندائاژانسێکى هەواڵى جیهانى کە لە زارى سەرچاوەیەکى فەرمى سودانەوە بڵاویانکردوەتەوە، ژمارەیەک ئەفسەرى سوپاى ئەو وڵاتە لە هەوڵى ئەنجامدانى ئەو کودەتایە تێوەگلاون.

 

بڕیارە پاش کەمێکى تر ئەنجومەنى سەرۆکایەتى سودان بەیاننامەیەک لەبارەى ئەو هەوڵە شکستخواردوەى ئەنجامدانى کودەتا بڵاوبکاتەوە.

 

هەوڵى ئەنجامدانى کودەتا لە سودان دواى زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر ئەو کودەتایەدا دێت کە سوپاى سودان لە دژى عومەر حەسەن بەشیرى سەرۆکى پێشوى سودان لە (11) نیسانى (2019) ئەنجامیدا کە بوەهۆى دورخستنەوەى بەشیر لە دەسەڵات.

417 جار خوێندراوەتەوە