کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان: (70%) ى کارتەکانى دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکراون

KNN : Kurdish News Network
04:29 - 12/09/2021
عێراق
+
-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رێژەى دابەشکردنى کارتەکان دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا ئاشکرا دەکات،زۆرترین رێژەى دابەشکردنى کارتەکانیش لە پارێزگاى نەینەوا تۆمارکراوە.

نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆ هەلبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، (70%) ئەو کەسانەى مافى دەنگدانیان هەیە کارتى دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە.

رونیشیکردەوە، رێژەى دابەشکردنى کارتەکان لە پارێزگاکان جیاوازە، لە پارێزگاى نەینەوا زۆرترین کارتى دەنگدان دابەشکراوە، بەڵام کەمترین رێژەى دابەشکردنى کارتەکانى دەنگدان لە پارێزگاى واست تۆمار کراوە.

یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند، رێژەى دابەشکردنى کارتى دەنگدان لەناو هێزە چەکدارەکاندا گەیشتوەتە (80%)، لە پارێزگاى نەینەوا تەواوى کارتەکانى دەنگدان بەسەر هێزە چەکدارەکاندا دابەشکراوە، بەڵام لە پارێزگاى نەجەف کەمترین رێژەى دابەشکردنى کارتەکانى دەنگدان بەسەر ئەو هێزانەدا دابەشکراون

676 جار خوێندراوەتەوە