نەتەوە یەکگرتوەکان: (98%)ی خەڵکی ئەفغانستان دەکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 11/09/2021
جیهان
+
-

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت، تا ساڵی داهاتو زۆرینەی ئەفغانییەکان دەکەونە ژێر هێڵێ هەژارییەوە و برسێتیی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

 
بەڕێوبەری بەشی ئاسیای ئاژانسی گەشەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد ئێستا 72% خەڵکی ئەفغانستان لە هێڵی هەژاریدان و پێدەچیت لە نیوەی ساڵی داهاتودا 98٪ی خەڵکی ئەم وڵاتە بکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

 

نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوە کردوە ئاستی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشە و بەرهەمهێنان لە ئەفغانستان کە رێژەکەی 13% کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بوە رادەگیرێت.

 

دەسەڵاتی تاڵیبان و بلۆک بونی سەرچاوە دارییەکانی و قەیرانی وشکەساڵی و ئاوارەبون و قەیرانەکانی ئەفغانستان هۆکاری بەرزبونەوەی  ئاستی هەژارین لە وڵاتەکەدا و ئەوەش وای کرد کە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ماوەی رابردودا 606 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریی 11 ملیۆن کەس تەرخان بکات.

502 جار خوێندراوەتەوە