بزوتنەوەى تاڵیبان ستایشى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:44 - 08/09/2021
جیهان

بزوتنەوەى تاڵیبان ستایشى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو دەکات و داواى هاوکاریش لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکات، سەبارەت بە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى فرۆکەخانەى کابوڵیش زانیارى نوێ ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵى سکاى نیوزى عەرەبى بڵاویکردەوە، ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو فڕۆکەیەک هاوکارى مرۆیى گەیاندوەتە ئەفغانستان، لە بەرامبەر ئەو هاوکارییەشدا زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژى بزوتنەوەى تاڵیبان رایگەیاند، سوپاسى ئیمارات دەکەین لە بەرامبەر ئەو هاوکارییەى کە پێشکەشى گەلى ئەفغانى دەکات.

وتەبێژەکەى بزوتنەوەى داواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد کە هاوکارى پێشکەشى ئەفغانستان بکەن.

سەبارەت بەچۆنیەتى بەڕێوەبردنى فڕۆکەخانەى کابوڵیش زەبیحوڵا موجاهید رایگەیاند، سێ تیمى  ئیماراتى و تورکى وقەتەرى  کاردەکە بۆ بەرێوەبرجنى فرۆکەخانەى کابوڵ.

472 جار خوێندراوەتەوە