بزوتنەوەی تاڵیبان حکومەتی کاربەڕێکەری لە
ئەفغانستان راگەیاند.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوی سەرۆک وەزیران و بەشێک لە وەزیرانی حکومەتە
کاتییەکەی راگەیاند.
وتیشی، نامانەوێت ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ شەڕ و خوێنڕشتن، پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەکی ئەمەریکا دەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان.
ناوی سەرۆک وەزیران و بەشێک لە وەزیرانی حکومەتە کاتییەکەی
تاڵیبان:
مەلا محەمەد حەسەن- سەرۆک
وەزیرانی کاتی ئەفغانستان
مەلا عەبدولغەنی برادەر- جێگری سەرۆک
وەزیرانی کاتی
هیدایەتوڵا بەدری- وەزیری دارایی بە وەکالەت
شێخوڵا مونیر- وەزیری پەروەردە بە وەکالەت
سیراجەدین حەقانی- وەزیری ناوخۆ بەوەکالەت
عەبدولحەکیم شتی- وەزیری داد بەوەکالەت
خەلیل حەقانی- وەزیری کۆچبەران
محەمەد ئیدریس – سەرۆکی بانکی ناوەندی
محەمەد یەعقوب- وەزیری بەرگری بە وەکالەت
ئەمیرخان موتەقی- وەزیری دەرەوە بە وەکالەت
وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان راشیگەیاند، وەزارەتە بەتاڵەکان بە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ پڕدەکرێنەوە.
562 جار خوێندراوەتەوە