وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەبارەى دانپێدانان بە حکومەتى داهاتوى ئەفغانستان
رونکردنەوە دەدات و دەڵێت پێویستە پەلە نەکەین، داواکاریەکیش ئاراستەى بزوتنەوەى
تاڵیبان دەکات.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە ئەنکەرە، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى
تورکیا رایگەیاند، پێویستە پەلە نەکرێت لە دانپێدانان بە حکومەتى داهاتووى
ئەفغانستان کە لەلایەن بزوتنەوەى تاڵیبانەوە پێکدەهێنرێت، پێویستە بە هاوسەنگى هەنگاوب نێین.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا بە پێویستى دەزانێت حکومەتى داهاتوى ئەفغانستان
بەرفراوان بێت، لەوبارەیەوە وتى :" ئەگەر جگە لە بزوتنەوەى تاڵیبان هیچ لایەنێک
بەشدار نەبێت ئەوە جێگەى قبوڵ نیە، بۆداهاتوى ئەفغانستان واباشترە کە نوێنەرى لایەنەکان
و پێکهاتەکانیش بەشداربن لە کابینەى حکومەتى ئەو وڵاتەدا.
هەر لە میانى ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وەزیرى
دەرەوەى تورکیا باسى لە ئایندەى فرۆکەخانەى کابوڵ کرد و رایگەیاند، لەگەڵ ئەمەریکا و قەتەڕ بە هاوبەشى کاردەکەین بۆئەوەى فرۆکەخانەى
کابوڵ رادەستى تورکیا بکرێت.
1039 جار خوێندراوەتەوە