یانەى بەرشۆلەنە رۆیشتنى لیۆنێل میسى ئەستێرەى یانەکەى راگەیاند و هۆکارى نەگەیشتنە رێککەوتنیشى لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئاشکرا دەکات.
یانەى بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە سەرەراى ئەوەى کە یانەى بەرشەلۆنە و لیونێل میسى هەوڵیاندا بگەنە
رێککەوتن و خواستیان بوو ئەمرۆ گرێبەستەکەى نێوانیان واژۆ بکرێت، بەڵام دیارە ئەو کارە روونادات.
یانەى بەرشەلۆنە
هۆکارى نەگەیشتنە رێککەوتنى لەگەڵ میسى بۆ ئاستەنگى دارایى گەراندوەتەوە.
یانە ئیسپانیەکە ئاشکراشیکردوە، بەهۆى ئەو ئاستەنگانەوە میسى لەبەرشەلۆنە نامێنیتەوە،
ئەوەش جێگەى نیگەرانیەکى قوڵە بۆ هەردوولا، چونکە لە کۆتاییدا خواستى میسى و بەرشەلۆنە جیبەجێ نەکرا.
یانەى بەرشەلۆنە ستایشى لیونێل
میسى کردوە لەبەرامبەر ئەوەى کە بەشداریکردوە لە گەورەکردنى یانەکەو هیواى سەرکەوتنى
بۆ خواستوە لە ژیانى تایبەتى و پیشەییدا.
1829 جار خوێندراوەتەوە