وێنە؛ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 31/07/2021
کوردستان
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە سلێمانی کۆببێتەوە.

پەیامنێری (KNN) لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و چڕبونەوەی گفتوگۆکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هاوپەیمانییەتییەکەی نێوانیان یەکێک دەبێت لە تەوەری کۆبونەوەکان.

 

هاوکات، لە کۆبونەوەکەدا کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵباژردنەکان و هەلومەرجی ئەمڕۆی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

 

وتیشی، بڕیارە سبەی یەکشەممە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە.

 

فۆتۆ/ بڕیار نامیق

943 جار خوێندراوەتەوە