سبەینێ بانکە حکومییەکان دادەخرێن

KNN : Kurdish News Network
04:58 - 30/06/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتى دارایی رایگەیاند؛ سبەینێ بەهۆى رێکخستنى هاوسەنگیی نیوەى دارایی ئەمساڵەوە، لە سەرجەم بانکە حکومییەکان تەنها کارمەندان کاردەکەن و کاروباریی هاوڵاتییان رایی ناکەن.

هەواڵ KNNC

 

وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت: سبەی سێ شەممە، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

دەشڵێت:  دەرگای بانکەکان بەڕوی هاوڵاتییاندا دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.


لەبارەى هۆکارەکەیەوە وەزارەتى دارایی رونیکردوەتەوە کە سبەینێ هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ئەنجام دەدرێت.

913 جار خوێندراوەتەوە