هەرێم و عێراق رێككەوتن... لە 48 كاتژمێری داهاتودا رێكەوتنەكە واژۆ دەكەن

KNN : Kurdish News Network
06:33 - 29/06/2025
کوردستان
+
-

كەی ئێن ئێن بەدواداچونی بۆ كۆبونەوەكانی نێوان هەرێم وعێراق كردوە و بەپێی زانیارییەكانیش  لە (48) كاتژمێری داهاتودا رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد واژۆدەكرێت و بەغدادیش موچە رەوانە دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لە كۆبونەوەكانی نێوان هەرێم و عێراق بەسەرپەرشتی محەمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی زانیارییەكانی ئەندامێكی شاندنەكەی هەرێم؛ خاڵە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد زۆر لە جیاوازییەكانیان زیاترن.


وتیشی: توانای هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێكدا (300) هەزار بەرمیل نەوتە، كە  بەغداد داوایكردوە رۆژانە (280) هەزار بەرمیل لە رێگەی كۆمپانیای كۆمپانیای بەبازاركردنی نەونی عیراق (سۆمۆ)ـوە هەناردەی  بازارەكانی جیهان بكات.

 

سەبارەت بە رادەستكردنی (50%)ـی داهاتی ناوخۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەغداد داوای (50%)ـی داهاتی راستەقینەی واتە (ایرادات فیعلی) كردوە، بۆیە حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر ئەوەش دەربڕیوە و لەئەم مانگەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە (48) كاتژمێری داهاتودا و لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت و بەغدادیش موچەی مانگی پێنج خەرجبكات.

 

سلێمانی - بڕیار نامیق

574 جار خوێندراوەتەوە