هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراک نەکات بە ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانەکەی دەبڕێت

KNN : Kurdish News Network
10:47 - 29/06/2025
کوردستان
+
-

 لە هەفتەی داهاتوەوە هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراک نەکات بە ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکی مانگانەی دەبرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک لە سلێمانی بە KNNـی راگەیاند، لە رۆژی 5-7-2025 هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراک نەکات بە ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکی مانگانەی دەبڕێت.

 

وتیشی: چاوەڕوان دەکەن ئەو وادەیە درێژ بکرێتەوە، بەڵام نازانرێت بۆ چەند رۆژ درێژ دەکرێتەوە.

 

قۆناغی یەکەم تەنها نوێکردنەوەی فۆڕمەکە و تۆمارکردنی سەرجەم ئەندامانی خێزانە لە فۆڕمەکەدا، لە قۆناغی داهاتودا فۆڕمەکە بە وردەکاری پڕدەکرێتەوە.

 

داوای لە دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان کرد، ناوەکانیان لەو شوێنانە داخڵی ئەپڵیکەیشنەکە نەکەن کە نزیکی ناوچە سنورییەکانن، چونکە ناوەکانیان دەسڕێتەوە.

 

وتیشی: لە سلێمانی یەک ملیۆن و 194 هەزار هاوبەشی فۆڕمی خۆراک هەن و تەنها 61%ـی هاوبەشان خۆیان تۆمارکردوە، بەو پێیەی چەند رۆژێکی کەمی ماوە ژمارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیان پڕکردوەتەوە زۆر کەمە.

 

بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک لە سلێمانی راشیگەیاند، هەر خێزانێک لە سیستمی ئەلیکترۆنی خۆراک ناوی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی داخڵ نەکردبێت، ناوەکەی دەسرێتەوە و بەشەخۆراکی مانگانەی رادەگیرێت.

962 جار خوێندراوەتەوە