دامەزراوەی میدیایی گۆڕان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
07:18 - 29/06/2025
کوردستان
+
-

دامەزراوەی میدیایی گۆڕان: بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ لە یەکی تەمموزەوە پەخشی کەناڵی  رادەگیرێت


هەواڵ: (KNNC)


دامەزراوەی میدیای گۆڕان ڕایگەیاند: بە ئامانجی خۆئامادەکردن بۆ وەرزێكی نوێی کارکردنی کەناڵی کەی ئێن ئێن، لە یەكی تەمموزی ئەمساڵەوە بینەران دەتوانن لەڕێگای پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن و ڕادیۆی گۆڕانەوە بینەر و بیسەری هەواڵ و زانیارییەکان بن.


دامەزراوەی میدیای گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی کردەوە: بینەرانی کەناڵی کەی ئێن ئێن ئاگادار دەکاتەوە، کە دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامانجی خۆئامادەکردن بۆ وەرزێكی نوێی کارکردنی کەناڵی کەی ئێن ئێن، لە هەوڵی نوێکردنەوەی هەواڵ و بەرنامەکان و ڕێكخستنەوەی دامەزراوە میدیاییەکانیەتى.


ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات؛ لە یەکی تەمموزی 2025ـەوە تا تەواوبونیی ئامادەکارییەکان، بینەران دەتوانن لە پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن و ڕادیۆی دەنگی گۆڕان  بینەر و بیسەری نوێتری هەواڵ و زانیارییەکان بن.

397 جار خوێندراوەتەوە