هەرێمی كوردستان؛ سێ روداوی جیا ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:51 - 28/06/2025
کوردستان
+
-

سێ روداوی جیا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان سێ گیان لەدەستدان و پێنج برینداری لێدەكەوێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لەدو روداوی جیادا و لە دو گەڕەكی جیاواز لە شاری سلێمانی دو هاوڵاتی كۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا، كە بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس؛ هاوڵاتییەکانیان  دانیشتوی پرۆژەی گوڵی شارە لە گەرەکی زێڕینۆک و تەمەنی (45) ساڵە، هاوڵاتییەكەی دیكە، لە گەڕەكی سلێمانی تازەیە و تەمەنی (23) ساڵە.


وتیشی: دوای گەیشتنی تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان بەشوێنی روداوەکان، تەرمەکان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە، هاوكات پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەكان كردوە.

 

لەوبارەیەوە شایەتحاڵيک بە (KNN)ـی راگەیاند: ئەو هاوڵاتییەی لە نزیک پڕۆژەی گوڵی شار کۆتای بەژیانی خۆیهێنا، بەئۆتۆمبێلەکەی بەلایاندا تێپەریوە، لەگەڵ هاوسەرەكەی بەدەنگی بەرز هاواریان بەسەریەکدا كردوە، وتوشیەتی؛ كاتێك لە ئێمە تێپەڕیانكرد، دەنگێکی گەورە لەئۆتۆمبێلەکە بەرزبۆوە و ئۆتۆمبێلەکە خۆی كێشاوە بەشۆستەی شەقامەکەدا و ژنەکەش بەپەشۆكاوییەوە دەرگای كردوەتەوە و رایکردوە.

 

لە روداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە قەزای مەخمور كە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل كە دوانیان بارهەڵگر بون، رویدا، تیایدا کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربون، بۆ وەرگرتنی چارەسەریش بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

192 جار خوێندراوەتەوە