حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربون لەهەرێم تۆماركرا و تەندروستی
هەولێریش دەڵیت: بۆ وەرگرتنی چارەسەر توشبوەكە لەنۆرینگەی كۆڵانەكان هەندێك
دەرمانی وەرگرتوە، بۆیە تەندروستی خراپتربوە.
هەواڵ: (KNNC)
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكردەوە: حاڵەتیكی
دیكەی تای خوێنبەربونیان دەستنیشانكردوە كە توشبوەكە پیاویكی تەمەنی (47) ساڵی
دانیشتوی گەڕەكی فەرمانبەرانە و لەمەیدانی ئاژەڵان كاری كڕین و فرۆشتنە، هەروەها
بەشێوەی گەڕۆك كاری سەربڕینی ئاژەڵیش دەكات.
رونیكردوەتوە؛ لە رۆژی (2025/6/21) بەسەر و سك ئێشە و
بەرزبونەوەی تا نیشانەكانی دەستی پێكردوە، بەڵام سەردانی نەخۆشخانەی نەكردوە و لە
نۆرینگەی كۆڵانەكان چەندین چارەسەری وەرگرتوە، بۆیە دۆخی تەندروستی زیاتر تێكچوە.
تەندروستی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوای ئەوەی سەردانی
نەخۆشخانەی كردوە، بەگۆمانی توشبون بە تای خوێنبەربون، پشكنینی سەرەتایی بۆ كراوە،
بۆ دڵنیابونەش رەوانەی بەشی نەخۆشیە گوازراوەکان لە فریاکەوتنی ناوەندكراوە و
دواتر دڵنیابونەتەوە توشی تای خوێنبەربون بوە، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆری
هەناوەو چارەسەر وەردەگرێت.
75 جار خوێندراوەتەوە