دواى ئەوەى
سەرۆک کۆمارى تونس بڕیارى هەڵپەساردنى کارەکانى پەرلەمان و حکومەتى وڵاتەکەى
راگەیاند، سوپا رێگەى نەدا سەرۆکى پەرلەمان بچێتە بیناى پەرلەمانەوە.
لە نوێترین لێدوانێکى
میدیایدا، راشد غەنوشى سەرۆکى پەرلەمانى تونس و سەرۆکى بزوتنەوەى نەهزە رایگەیاند:
پەرلەمان کە بەشێوەیەکی دیموکراسیی هەڵبژێردراوە، لەگەڵ حکوومەت هێشتا لەسەر کارن.
هاوکات، راشد
غەنوشى و چەند پەرلەمانتارێک گەیشتنە تەلارى پەرلەمان، بەڵام لەلایەن سەربازانى
ناو پەرلەمانەوە رێگەیان لێگیرا و رێگەیان نەدرا بچنە پەرلەمانەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، قەیس سەعید سەرۆک کۆمارى تونس بڕیاریدا بە هەڵپەساردنى کارەکانى
پەرلەمان و هەڵگرتنى پارێزبەندى سەر پەرلەمانتاران و لادانى سەرۆکى حکومەت.
پێشتریش غەنوشى لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى جەزیرە، ئەو هەنگاوانەى بە کودێتا وێناکردبوو.
زانیارى زیاتر لەو بارەیەوە
339 جار خوێندراوەتەوە