(27) کەسیان خەڵکى قەڵادزێ و رانیەن... زانیارى لە بارەى نقومبونى بەلەمێکى کۆچبەران

KNN : Kurdish News Network
02:51 - 23/07/2021
کوردستان

بەلەمێکى کۆچبەران بە (45) سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کوردن و بەڕێگاوەبون بەرەو ئیتاڵیا، ژێڕ ئاو کەوت.

بەپێى راگەیەنراوێکى ناوەندى هەواڵگرى فیدراسیۆنى پەنابەران، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە، بەلەمێکی پەنابەران بە (45) کۆچبەرەوە کە زۆرینەیان کوردی هەرێمی کوردستان و دەڤەری راپەڕینن لەسنوری دەریایی شاری ئەنتاڵیا کە لە تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتن، بەڵام لە دووری (161) میل لەرۆژئاوای ناوچەی کاش سەر بەشاری ئەنتاڵیا بەلەمەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت.

وەزارەتى بەرگرى تورکیاش رایگەیاند: کارەکانی گەڕان و رزگارکردنی سەرنشینانی بەلەمەکە بەردەوامە.

لەبارەى ناسنامەى ئەو کۆچبەرانەى لە بەلەمەکەدابوون، رەنج مستەفا رۆژنامەنوس لە وڵاتاى یۆنان بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند: تائێستا ناسنامەى (45) کەس ئاشکرایە و سەرجەمیان رزگارکراون کە (27) کەسیان خەڵکى سنورى قەڵادزێ و رانیەن و هەشت کەسیان خەڵکى سلێمانین و دوو کەسیان خەڵکى شارەزورن و حەوت کەسیان عەرەبن.

 

وتیشى: تائێستا نازانرێت ژمارەى ئەو کەسانەى لەناو بەلەمەکەدا بوون چەند کەس بوون، ناشزانرێت ئایا هیچ کەسێک گیانیانلەدەستداوە یان نا.

5289 جار خوێندراوەتەوە