سەرەنجام، ئازۆرى ئیتاڵیا
نازناوى یۆرۆى (2020)ى بەدەستهێنا و ئینگڵتەرا کە بۆ یەکەمجار گەیشتبوە یارى
کۆتایى دوچارى شکست بوو.
لە کۆتا یارى یۆرۆى
(2020)، هەڵبژاردەى نیشتمانى ئیتاڵیا بەلێدانى یەکلایکەرەوەى سزا توانى لە
ئینگڵتەرا بباتەوە و نازناوەکە بۆ دووەمجار بخاتە سەر خەرمانى نازناوەکانى دیکەى،
ئەوەش دواى ئەوەى لە کاتى ئاسایى یارییەکەدا هەردولا بە گۆڵێک یەکسان بوون و دواتر
ئیتاڵییەکان بەلێهاتوى دۆنارۆماى گۆڵچى لە لێدانى یەکلایى کەرەوەدا سەرکەوتو ببن و
نازناوەکە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە بۆ رۆما و ئینگڵتەراش کە لە وێمبڵى ماڵەکەى خۆیدا
یاریى دەکرد نەیتوانى بۆ یەکەمجار نازناوەکە بباتەوە.
یۆرۆ کۆتایى هات و
دۆنا رۆما گۆڵچى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بە باشترین یاریزانى خولەکە دیاریکرا و
کریستیانۆ رۆناڵدۆش بەو پێنج گۆڵ و ئەسیستەى لە قۆناغى یەکەم تۆمارى کردن بوو بە
گۆڵکارى یۆرۆ.
475 جار خوێندراوەتەوە