خشتەى دابەشکردنى موچە بۆ دوو رۆژى داهاتوو راگەیەنرا

KNN : Kurdish News Network
03:25 - 26/06/2021
کوردستان

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژى داهاتودا موچەى هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و دارایى دابەش دەکرێت.

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هەرێمى کوردستان و به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، رۆژی یەکشەممه بەروارى (27/6/2021)‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوکات رۆژی دووشەمە بەروارى (28/6/2021) موچەی هێزەکانی (70) و (80) و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

24856 جار خوێندراوەتەوە