هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 16/06/2021
عێراق
+
-

لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ئاسمان تەقێنرانەوە.

 

 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی سەربازگەی رەشید، لە باشووری شارەکە تەقاندووەتەوە، کە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرابوون.

 

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندینجاری دیکەش،  هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا.

763 جار خوێندراوەتەوە