ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان
ئاشکرایدەکات، بۆئەوەی بڕە پارەکەی بەغدا بگاتە موچەخۆرانی هەرێم، پێویستە دیوانی
چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری دروست بخاتە بەردەست.
دوای ئەوەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی
عێراق بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند بەغدا بڕیاریداوە بڕی (200)
ملیار دینار بۆ موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی
پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پێویستە دیوانی
چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان لە پێناو موچەی موچەخۆرانی ھەرێمدا، داتا و زانیاری
راست و دروست لەسەر داھاتە نانەوتییەکان بخاتە بەردەست، بۆئەوەی دوای هاتنی بڕە
پارەی بەغدا، موچەخۆرانی هەرێم بێ لێبڕین موچە وەربگرن.
راشیدەگەیەنێت،
وەک پەرلەمانتارانی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کەمتەرخەمی ناکەن لە چاودێری و
ئاشکراکردنی لایەنی کەمتەرخەم لە کۆتایی نەهێنان بەنەهامەتی موچەخۆرانی هەرێم.
ئەمڕۆ سێ
شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای (KNN) ی
راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بە ناردنی (200) ملیار
دیناری مانگانە وەک شایستەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە (1/1/2021).
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی
دارایی عێراق، دوای وردبینی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر داتاکانی تایبەت بە
داهاتە نانەوتییەکان ئەو بڕە پارەیە پاکتاو دەکرێت، بەهەماهەنگی دیوانی چاودێری
دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم داواکاری و رێکارەکانی هاتوو لە بڕگەکانی (ءا،
ب ، د) لە بەدی دووەم لە ماددەی (11)ی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ساڵی (2021.
7326 جار خوێندراوەتەوە