سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، دوێنێ لە ئاهەنگێکى بچوک و نهێنیدا، هاوسەرگیرى
لەگەڵ دەزگیرانە تەمەن (33) ساڵەکەى کرد.
وەک میدیاکانى بەریتانیا باسیان لێوەکردووە، بۆریس جۆنسۆنى سەرۆک وەزیرانى
بەریتانیا کە بەژیانى سۆزدارى بەناوبانگە و لەئێستادا تەمەنى (56) ساڵە، دوێنێ شەممە لەیەکێک لە
کڵێساکان و بە ئامادەبونى خزم و کەسە نزیکەکانى هاوسەرگیرى لەگەڵ (کارى سیمۆندز)ى دەستگیرانیدا
کردووە کە تەمەنى (33) ساڵە.
جۆنسۆن و کارى لە (2019)ەوە، دەزگیراندارى یەکترین لە ئێستادا منداڵێکیان
هەیە.
2285 جار خوێندراوەتەوە