مانگی ڕەمەزان لە كۆتاییدایە، موسڵمانان ڕۆژانە بۆ ماوەی زیاتر لە 14 كاتژمێر
بەڕۆژوو بوون ئەوەش كاریگەری لەسەر وزە و توانای لەشیان و ئەنجامدانی كاروبارەكانیان
هەبووە.
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بە جێبەجێكردنی چەند ڕێنماییەك دەكەن كە بۆ كۆتا
ڕۆژی ڕەمەزان زۆر گرگن و پێویستە ڕۆژوەوانان پێوەی پابەند بن، ئەوانیش بریتن لە:
1- خواردنی
ژەمی پارشێو: ژەمی پارشێو بە درێژایی مانگەكە زۆر گرنگە، بۆ كۆتا ڕۆژیش گرنگییەكەی
زیاترە و نابێت پشتگوێ بخرێت، بۆ ئەوەی ڕۆژوەوان وزە و توانای پێویستی هەبێت و
بتوانێت ئامادەكارییەكان بۆ جەژن ئەنجام بدات و خۆی ئامادە بكات.
2- خواردنێكی كەم بۆ ژەمی بەربانگ: باشترە لە
كۆتا ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا خواردنی سوك و كەم چەوری بخورێت، بۆ ئەوەی گەدە وردە وردە
ڕابێتەوە بە سیستمی خواردنی ڕۆژانی ئاسایی، ئەویش خواردنی خۆراكی سوكە و تەندروستە
لە ژەمی ئێواراندا.
3- خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی:
خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ ئاو لە نێوان بەربانگ و پارشێو كۆتایی ڕەمەزاندا،
وادەكات ڕۆژوەوان لە تینوی نەبێت و توشی گرفتی تەندروستی نەبێت.
4- گرنگی ڤیتامین و ماددە خۆراكییەكان: هەندێك
كەس لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێژەی ڤیتامین و ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە لەشدا كەمدەكات،
بۆیە باشترە لە كۆتایی مانگەكە گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە بدرێت، بەوەش لەش
ماددە دژە ئۆكسیدەكانی دەست دەكەوێت و لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی گرفتە تەندروستییەكان
پارێزراو دەبێت.
5- خەوی پێوست: ڕۆژانە ڕەمەزان هەندێك كەس بەهۆی
پارشێو كردنەوە گرفتی كەمخەویان هەبووە، بۆیە پێویستە لە ڕۆژەكانی كۆتایدا خەو ڕێبكرێتەوە
و كەسی ئاسایی ڕۆژانە هەشت كاتژمێر بخەوێت.
450 جار خوێندراوەتەوە