هەردو یانەى بەرشەلۆنە
و ئەتڵەتیکۆ یەکسان بون و دەرفەتى یەکەمى ریزبەندیان بە ریاڵ بەخشى.
لە یارى لوتکەى ئەم
هەفتەیەى خولى ئیسپانیا، هەردو یانەى بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە بێ گۆڵ
یەکسان بوون، ئەو ئەنجامەش لە بەرژەوەندى ریاڵ مەدریدى رکابەریان تەواو بووە،
چونکە ئەگەر ریاڵ لە یارییەکەى سبەینێیدا لە سیڤیلیا بباتەوە، دێتە پێشەنگى
ریزبەندى.
لە ئێستادا، ئەتڵەتیکۆ
مەدرید بە (77) خاڵ پێشەنگى ریزبەندى گرتووە و بەرشەلۆنەش بە (75) خاڵ لە پلەى
دووەمدایە و ریاڵ مەدریدیش بە کۆکردنەوەى (74) خاڵ لە پلەى سێهەمدایە، بەڵام ئەگەر
لە یارییەکەى سبەینێدا بیباتەوە بە جیاوازى گۆڵ و بردنەوەى دێربى پێشەنگى ریزبەندى
لە ئەتڵەتیکۆ وەردەگرێت.
401 جار خوێندراوەتەوە