ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئاشکراکرا

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 04/05/2021
عێراق
+
-

دوای لێکۆڵینەوەکان لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە؛ هەریەک لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدای گەڕاندەوە سەر کارەکانیان.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدوای لێکۆڵینەوە لە دۆسێی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، وەزارەتی تەندروستی پابەند دەکرێت بە لابردنی سەلمان حامد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و  نەعیم کازم یاریدەدەری کارگێڕی نەخۆشخانەکە و ئەحمەد جەسام بەرپرسی بەرگری شارستانی؛ لە پۆستەکانیان.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە بڕیارەکەدا هاتووە کە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا لە پۆستەکەی لادەبرێت و وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

 

هاوکات له كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزیری تەندروستیی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد و لەلایەن مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانی عێراقیشەوە دەستلەکارکێشانەوەکە پەسەندکرا.

شەوى (24/25 – 4 – 2021)، لە نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لە شارى بەغدا کە تایبەتکراوە بە چارەسەرى توشبوانى کۆرۆنا؛ ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەى (200) کەس بوونە قوربانى، دواى روداوەکەش لەسەر بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و سزادانى لایەنى کەمتەرخەم پێکهێنراوە.

1304 جار خوێندراوەتەوە