بڕیارەکەى جۆ بایدن
بۆ بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەکان لە لایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە،
دەسەڵاتدارانى تورکیاى نیگەران کردووە و بە توندى ئەو بڕیارە رەتدەکەنەوە.
لەدواى بڕیارەکەى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا بۆ
بە جینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە، ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: سیاسه‌تی لایه‌نی سێیه‌م بۆ دەستوەردان لە رووداوه‌كانی ساڵی (1915) و به‌ئامرازكردنی
ئه‌و رووداوانه بۆ ده‌ستوه‌ردان له دژی توركیا، سوودی بۆ هیچ لایه‌نێك نابێت.
وتیشى: ناگونجێت رێگه به سڕینه‌وه‌ی ئه‌و رۆشنبیریی پێكه‌وه ژیان بده‌ین،
كه ماوه‌ی سه‌دان ساڵه تورك و ئه‌رمه‌نه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه.
لاى خۆیەوە، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تووڕه‌یی وڵاتەکەى
بۆ بڕیارەکە دەربڕى و رایگەیاند: تورکیا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بڕیاره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا بۆ دانپێدانان به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه.
نیگەرانییەکانى
کاربەدەستانى تورکیا لە کاتێکدایە، ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی بە بڕیارى جۆبایدن، بەفەرمى کۆمەڵکوژى و
جینۆسایدى ئەرمەنەکانى لەلایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە پەسەندکرد.
1601 جار خوێندراوەتەوە