لەمانگى داهاتودا هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە سوریا بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
02:55 - 18/04/2021
جیهان

پەرلەمانى سوریا وادەى بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتەى راگەیاند.

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوریا ( سانا) لەدانیشتنى ئەنجومەنى گەلى سوریادا (پەرلەمان)، رۆژى (26) ئایارى داهاتوى وەک وادەى بەرێوەچونى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دیارى کردوە.

بڕیاریشە لە سبەینێوە بۆ ماوەى (10) رۆژ دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى سوریا بکرێتەوە.

لە دواین هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى سوریادا کە لەساڵى (2014) بەرێوەچو بەشار ئەسەد سەرۆکى سوریا (88%) دەنگەکانى بەدەست هێنا.

170 جار خوێندراوەتەوە