یانەى بەرشەلۆنە بە
بردنەوەى لە ئەتلەتیک بلباو توانى جامى شاى ئیسپانیا بەدەستبهێنێت، ئەوەش یەکەم
نازناوە بۆ گەوهەرەکەى ئەرجەنتین لەو کاتەوەى بوەتە کاپتنى بلوگرانا.
یاریگاى لاکارتۆخا لە
شارى ئیشبیلیە کە ببو بە کابوسى یارییە کۆتاییەکانى بەرشەلۆنە و ماوەى (96) ساڵ
بوو هیچ یارییەکى تێدا نەبردبویەوە، شەوى رابردوو گرێ کوێرەکە کرایەوە و بەرشەلۆنە
لە یارى کۆتایى جامى شا گۆڵبارانى ئەتیلەتیک بلباویان کرد و توانیان بە چوار گۆڵى
بێ وەڵام، شکست بە یانەکەى هەرێمى باسک بهێنن.
ئەنتۆنیۆ کریزمان و
دیۆنگ گۆڵى یەکەم و دوەمى بەرشەلۆنەیان تۆمارکرد و لیۆنێل مێسى کاپتنیش گۆڵى سێهەم
و چوارەمى خستە تۆڕى بلباوەوە.
بە بەدەستهێنانى ئەم
نازناوە، یانەى بەرشەلۆنە بۆ جارى (31)، لە مێژویدا توانى جامى شاى ئیسپانیا
بباتەوە بۆ کەتەلۆنیا و بەشێکیش لەو برینانە ساڕێژ بکاتە کە لەم دواییانە بۆى دروستبون
و تا رادەیەکیش مانەوەى کاپتنەکەى لە لاکێشەى کامپ نۆ مسۆگەر کرد.
443 جار خوێندراوەتەوە