دەسەڵاتی دادوەری بۆ هەرێم و بەغدا: پابەندی دەستور بن

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 25/11/2026
کوردستان
+
-

دەسەڵاتی دادوەری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵیی یەکگرتوو و سەربەخۆیە و سیستمی حوکمڕانی تێیدا کۆماری، پەرلەمانی و دیموکراسییە.

 

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، تاکە گەرەنتی بۆ ئەم سیستمە حوکمەکانی دەستووری ساڵی 2005ـە و تەنها دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتمەندە بە لێکدانەوەی دەقەکانی.

 

لە کۆتاییدا، دەسەڵاتی دادوەری داوا لە حکومەتی ناوەند، حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکات، پابەندی ئەو دەقانە بن کە لە دەستووردا هاتوون.

121 جار خوێندراوەتەوە