بەهۆى هەڕەشەى ئەمنیەوە باڵەخانەى
کۆنگرێسى ئەمەریکا دادەخرێت ئەوەش پاش ئەوەى گومانلێکراوێک هەوڵ دەدات بەربەستەکانى
ئەو باڵەخانەیە تێپەڕێنێت.
ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، بەهۆى هەڕەشەى ئەمنیەوە باڵەخانەى
کۆنگرێسى ئەمەریکا داخراوە.
بەپێى هەواڵەکە ئاژانسى رۆیتەرز،
شەقامەکانى دەوروبەرى ئەو باڵەخانەیەش داخراون.
لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەکى لەوهێزە ئەمنیەى باڵەخانى کۆنگرێس دەپارێزن رایگەیاند،
کەسێکى گومانلێکراو هەوڵیداوە بە ئۆتۆمبێل بەربەستەکانى باڵەخانەى کۆنگرێس تێپەڕێنیت
بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون و گومانلێکراوەکەش دەستگیرکراوە.
434 جار خوێندراوەتەوە