پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان-ی بە سەرۆك هەڵبژاردەوە، ئەوەش بۆ حەوتەمجارى لەسەریەک ئەردۆغان وەک
سەرۆک هەڵدەبژێردرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، گۆنگرەى حەوتەمى پارتى داد و
گەشەپێدان كە لە هۆڵی ئەنقەرەی وەرزشی لە
پایتەختی توركیا بەڕێوەچوو، تێیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جارى حەوتەم لەسەریەک بە دەنگى هەزار و (428) کەس وەک سەرۆکى پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.
لە وتەیەکدا ئەردۆغان باسى لە دەستکەوتەکانى
دەوڵەت و حیزبەکەى کرد و رایگەیاند:
لەمیانەی كۆنگرەكەدا ئەردۆغان وتەیەكی پێشكەشكرد
و تیایدا باسی لە دەستكەوتە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی حزبەكەی كرد و رایگەیاند: درێژە
بە داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا دەدەین، بەجۆرێك هاوشانی بەرژەوەندییەكانی
توركیا و خواستەكانی گەل بێت.
پارتی داد و گەشەپێدان لە ئابی (2001) دامەزراوە، ساڵی (2002) بەشداری هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کرد، لە کۆی (550) کورسیی پەرلەمان (363 )کورسی بەدەستهێنا و ماوەى (20)
ساڵە حوکمى تورکیا دەکات.
1254 جار خوێندراوەتەوە