خوان لاپۆرتا، بوەوە بە سەرۆکى بەرشەلۆنە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 08/03/2021
وەرزش
+
-

خوان لاپۆرتا تا ساڵی (2026) بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرا، ئەوەش دواى ئەوەى توانى (54.2) دەنگەکان بباتەوە.

درەنگانێکى شەوى رابردوو بە کاتى هەرێمى کوردستان، ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى راگەیەنرا، کە تێیدا خوان لاپۆرتا سەرۆکى پێشوترى بلوگرانا جارێکى تر متمانەى بەدەست هێنایەوە و هەڵبژاردنەکەى بردەوە.

بەپێى ئەنجامەکان، لاپۆرتا (54.2%)ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە و ڤیکتۆر فۆنتى رکابەریشى (29.99%)ى دەنگەکانى بردووە، هەرچى تۆنى فریشیایە توانیویەتى تەنها (8.58%)ى دەنگەکان بباتەوە.

بەوەش خوان لاپۆرتا تا ساڵى (2026)، لەسەر کورسى سەرۆکایەتى بەردەوام دەبێت.

588 جار خوێندراوەتەوە