قایمقامیەتی سلێمانی: هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان و ڕێکخستنەوەی عەرەبانەکان دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 13/09/2026
کوردستان
+
-

قایمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵێک بڕیاری نوێی بۆ ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی و پاککردنەوەی شۆستە و شەقامەکان دەرکرد و هۆشداریش دەداتە ئەوەی، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

 

قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتیی فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بەوەکالەت و بە ئامادەبوونی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوشار، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێکاری و نوێنەرانی هاتووچۆ و ئاسایش، گفتوگۆ لەبارەی دیاردەی زیادەڕۆیی کراوە و چەند بڕیارێک دراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە ڕێکخستنەوەی کۆشک، مێز و عەرەبانەکان و لابردنی سەرجەم ئەو ڕێگرییانەی کراونەتە سەر شۆستە و شەقامەکانی شارەکە.

 

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە، ڕێکاری یاسایی توند دەگیرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی مامەڵەی نایاسایی بەو شوێنانەوە دەکەن، یان ئەوانەی پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنە پەیوەندیدارەکان نابن.

167 جار خوێندراوەتەوە