وەزیرى دارایى عێراق دواین زانیارى لەبارەى گۆڕانکارى لە نرخى دۆلار لە بەرامبەر
دینارى عێراقى، کاریگەرییەکانى بەرزکردنەوەى نرخەکەش لە ئێستا و ساڵانى داهاتوودا
ئاشکرا دەکات.
عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق رایگەیاند، گۆڕانکارى لە نرخى دۆلاردا بڕیارێکى هاوبەشى
وەزارەتى دارایى وبانکى ناوندى عێراق
بووە، دواى چەند مانگێگ لە تاوتوێ کردن و راوێژکردن لەگەڵ لایەنى نێودەوڵەتى ناوخۆیى
و دەرەکى ئەو نرخە جێگیرکراوە، ئەو نرخەى ئێستا زۆر گرنگە و ناکرێت بەپێ خواستى
هیچ لایەک رۆژانە گۆڕانکارى تێدا بکرێت.
وەزیرى دارایى عێراق لەبارەى کاریگەرییەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار روونکردنەوەى
داوە و رایگەیاندوە، نرخى ئێستاى دۆلار گونجاوە و کاریگەرى هەبوە لەسەر زیادکردنى
داهاتى حکومەت و کۆنترۆڵکردنى پرۆسەى خستنەڕووى دۆلار، هەروەها بوەتەهۆى زیادبونى
قەبارەى یەدەگ لەبانکى ناوەندى.
راشیگەیاند، بازارەکان نرخى ئێستاى دۆلاریان قبوڵکردوە، لە ساڵانى داهاتووشدا
دەبێتە هۆى هاندانى کەرتى تایبەت و راگرتنى رێژەى هاوردە و بەهێزبوونى یەدەگى
بانکى.
هەرلەبارەى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار لە بەرامبەر دینار، وەزیرى دارایى
عێراق رایگەیاند، هەندێک لایەن زیانیان بەرکەوتوە، هەندک لایەنی دیکەش سوودیان
لێوەرگرتوە، بۆیە حکومەت هەوڵ دەدات قەبارەى ئەو زیانانە کەمبکاتەوە کە بەر
بەڵێندەران کەوتوە، بەتایبەتى ئەو بەڵێندەرانەى کە بە دینارى عێراقى گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت کردوە.
19208 جار خوێندراوەتەوە