پۆلیسى هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو
شۆفێر لە شەقامى (40) مەترى بەهۆى دەستشکاندنەوە سەر یەکرت دەبێتە شەڕیان و
تەقەکردن لە نێوانیاندا روودەدات.
پۆلیسى فریاکەوتنى هەولێر لە
راگەیەنراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو، نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شەقامى (40) مەترى لە نزیک
نەخۆشخانەى لەدایکبون، شۆفێرى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى (کیا کادێنزا) و (تیۆتا
کرۆلا / تاکسى) لەسەر شکاندنەوەى ئۆتۆمبێل بەڕوى یەکدا دەبێتە شەڕیان و یەکێک لە
شۆفێرەکان تەقە دەکات.
راشیدەگەیەنێت، پۆلیس گەیشتوەتە شوێنی
روداوەکە و هەردوو شوفێرەکەیان بە ناوی (ا.ش.م) و (ا.ھ.ع) دەستگیر کردوە.
پۆلیسى هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، هەردوو
ئۆتۆمبێلەکە و دەمانچەیەکی جۆری (ولتەر) دەستى بەسەردا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە
روداوەکە دەستى پێکردوە.
2748 جار خوێندراوەتەوە