پاریس بەرشەلۆنەی داخ کرد

KNN : Kurdish News Network
04:55 - 17/02/2021
وەرزش
+
-

لە یاری چونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە یاریگای کامپ نو، بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگای داخ کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێی بردەوە، لیڤەرپوڵیش سەرکەوتنێکى گرنگى بەسەر لایپزیکى ئەڵمانیدا نوسییەوە.

لە دەستپێکى یارییەکانى قۆناغى (16)ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نو میواندارى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى کرد و بە ئەنجامێکى قورس پێى دۆڕا.

ئەستێرەی درەوشاوەی یارییەکە کیلیان ئیمپاپێ بوو لە یانەی پاریس، کاتێک بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ (ھاتریک)، یارییەکەی لەبەرژەوەندی شازادەکانی پاریس یەکلایی کردەوە و گۆڵەکەى دیکەش مویس کین تۆمارى کرد، گۆڵە تاقانەکەى بەرشەلۆنەش لیۆ میسى بە لێدانى سزا تۆماریکرد.

لە یارییەکی دیکەی ھەمان قۆناغ، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممەش، یارییەکان درێژەیان دەبێت و لە گرنگترین یاریدا کاتژمێر (11:00)، یانەى یۆڤێنتوسى ئیتاڵى بە سەرکردایەتى کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریگاى دراجاو لە وڵاتى پرتوگال دەبنە میوانى پۆرتۆ، لە هەمانکاتدا هەرێمى ئەندەلوس لە وڵاتى پرتوگال دەبێتە مەیدانى روبەڕوبونەوەى هەردوو یانەى ئیشبیلیا و بروسیادۆرتمۆندى ئەڵمانى.

313 جار خوێندراوەتەوە