ئەمەریکا
سەپاندنی سزای بەسەر ڕابەرانی ئەنجومەنی کودەتا سەربازییەکەی میانماردا سەپاند،
هۆشیاریشیدا لەوەی سزای زیاتر دەسەپێنێت ئەگەر هاتوو سوپا دووبارە توندوتیژی دژی
خۆپیشاندەران بەکاربهێنێت.
وەزارەتی
خەزێنەی ئەمەریکا سەپاندنی سزای بەسەر(10) سەرکردەی سەربازی ئێستا و پێشووی
میانماردا ڕاگەیاند، کە بەرپرسن لە کودەتاکەی سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ،
سزاکانیش سڕکردنی سەرمایە و مامەڵەکانیان لە ئەمەریکا دەگرێتەوە.
سزاکان
سەرکردەی ئەنجومەنی نوێی سەربازی میانمار (مین ئۆنگ هیلینگ)ی کردۆتە ئامانج، کە
پێشتریش بەهۆی تێوەگلانیەوە لە هەڵمەتە خوێناوییەکەی دژی موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیا
لەلایەن ئەمەریکاوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، جگە لەوەش سزا بەسەر کۆمەڵێک کەسی نوێشدا سەپێندراون،
ئەوانیش ئەو سەرکردە سەربازییانەن کە وەزیرەکانی حکومەتیان دەستنیشانکرد.
لای
خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دووبارە داوای لە ڕژێمی سەربازی
کردەوە دەستبەرداری دەسەڵات ببێت و دەسەڵات دووبارە ڕادەستی ڕابەری حکومەت ئۆنگ
سان سوچی بکاتەوە و سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکات و کۆتوبەندەکان لەسەر
پەیوەندییەکان لاببات.
ڕۆژی
چوارشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند بەڕێوبەرایەتیەکەی بەنیازە ڕێگە
نەدات جەنەڕاڵەکانی میانمار دەستیان بگات بەو سەرمایەیەی کە هەیانە لە ئەمەریکا و
بڕەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار..
339 جار خوێندراوەتەوە