سیڤیلیا بەرشەلۆنەى تەزاند

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 11/02/2021
وەرزش
+
-

یانەى سیڤیلیا هەنگاوێک لەیارى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا نزیک بویەوە، ئەوەش دواى ئەوەى یارى چونى قۆناإى پێش کۆتایى لە بەرشەلۆنە بردەوە.

لەیەکەم یارى قۆناغى چوار تیپى (پێش کۆتایى) جامی شای ئیسپانیا، یانەى سیڤیلیاى پاشاى هەرێمى ئەندەنوس، توانى بەرشەلۆنا و هەرێمى کەتەلۆنیا تێکبشکێنی ئەوەش دواى ئەوەى بە دوو گۆڵى خاوێن یارییەکەى لێ بردەوە.

یارى گەڕانەوە لەسەر یاریگاى نو کامپ لە رۆژى (3/3/2021) ئەنجام دەدرێت و بەرشەلۆنە بۆ سەرکەوتن پێویستى بە سێ گۆڵى بێ وەڵامە و سیڤیلیاش ئەگەر بتوانێ بەرامبەر نەفرەتى میسى و هاوڕێیانى خۆى بگرێت یارى کۆتایى مسۆگەر دەکات.

383 جار خوێندراوەتەوە